ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام ئیدانەی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر یەمەن کرد و پیرۆزبایی ئۆپڕاسیۆن انصارالله کرد کە شاری یافای داگیرکراوی کردبوو ئامانج.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند:
"بە هۆی هێرشە مووشەکییەکەی انصارالله بۆ سەر دڵی رێکخراوی سەهیۆنی ئێمە پیرۆزبایی لە براکانمان لە یەمەن دەکەین، هەڵوێستی پتەویان لەبارەی غەززە بەرز دەنرخێنین و داوایان لێدەکەین کە هێرشەکانیان زیاتر بکەن تا ئەو کاتەی داگیرکاری شەڕی جینۆساید رابگرێت.
سەرەڕای ئەوەش، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە لایەن رێکخراوی سەهیۆنی لە دژی گەلەکەمان لە یەمەن ئەنجام دراوە. ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی بێ دوو دڵی دەیسەلمێنن کە ئەو دوژمنی تەواوی ئوممەتە و فەرمانی ئەوە دەکەن کە هەموو پێکهاتەکانی ئوممەت لە دژی تاوانەکانی بوەستن و پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستینییەکان بکەن کە هێڵی یەکەمی بەرگری ئوممەتە."
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاندبوو کە بە دوو مووشەکی "فەلەستین ٢" دوو ناوچەی گرنگی سەربازی لە تەلئەبیبی داگیرکراو کرا ئامانج.
دوای ئەم راگەیەندراوە سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٩ کەس شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.